بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ئایەتوڵا خامنەیی لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵیادی هەستانەوەی خەڵکی قوم لە ١٩ی بەفرانباری ساڵی ٥٧ وتیان: هەمموان بزانن کۆماری ئیسلامی بە خوێنی چەند سەد هەزار مرۆڤی شەریف هاتووەتە سەر کار لە بەرانبەر کەسانی تێکدەر، پاشەکشێ ناکات.
وتیشیان: شەوی ڕابردوو لە هەندێ شوێنی تاران دەستەیەک تێکدەر هاتن و بینای وڵاتەکەی خۆیان کاول کرد، بۆ ئەودی کە دڵی سەرۆک کۆماری ئەمریکا خۆش بێ. چونکوو ئەو وتوویەتی ئەگەر دەوڵەتی ئێران ئاوا بکات من دێم و پشتیوانی لە ئەم ئاژاوەچیانە دەکەم.
زیادیشیکرد: ئەو ئەگەر دەتوانێ وڵاتی خۆی بەڕێوەببات. لە وڵاتەکەی خۆیدا هەندێ ڕووداوی جۆراوجۆر هەیە. ئەو دەستی بە خوێنی هەزاران ئێرانی سوورە لە شەڕی دوازدە ڕۆژەدا.
ڕێبەری جەختی کرد: ئەو کەسە خۆی دەڵێت من فەرمانم دا من لەو شەڕەدا فەرماندەییم کرد کە واتە دەستی بە خوێنی ئێرانییەکان سوورە ئەوسا دەڵێت
من لایەنگری گەلی ئێرانم. دەستەیەک مرۆڤی بێ ئەزموون و بێ فکریش بڕوا دێنن و قبووڵی دەکەن و زبڵدان دەسووتێنن بەڵکوو ئەو حەز بکات.
ڕاشیگەیاند: هەمووان بزانن کۆماری ئیسلامی مزۆری بیانییەکان قبووڵ ناکات. هەر کەسێ بیت، ئەگە بوویتە مزووزی بیانی و بۆ بیانی کارت کرد گەل و نزامی ئیسلامی وەرت ناگرن.
Your Comment